Kurdistan Press - خۆپیشاندان یان تێستێک بۆ کۆمەڵێک تەسفیەی حساب خۆپیشاندان یان تێستێک بۆ کۆمەڵێک تەسفیەی حساب | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خۆپیشاندان یان تێستێک بۆ کۆمەڵێک تەسفیەی حساب

تەنیا کوردی

لەگەڵ کرانەوەی دیموکراسیەت و بەرەوپێشچوونی سیستەمی حوکمڕانی لە ھەرێم، ئاساییە کە خۆپیشاندان ھەبێت چونکە لە سیستەمی دیموکراسیدا قەبارەی گلەیی و ناڕەزایەتییەکان گەورە دەبێت و شتێک نۆڕماڵە....بەڵام....
ئەوەی کە جێگەی سەرنجە بوونی کەسانێکن لە نێو خۆپیشاندان و ھەندێ ھاندان ھەیە کە خۆڕسک نییە و جنێو و تەشھیر و بابەتگەڵێکی دوژمنکاری وەک شەپۆڵێکی نا مۆدێرن و نالۆژیکی تێکەڵ بە داواکاری خۆپیشاندان بووە.
بابەتەکە گەر پێوەندی راستەوخۆی بە دەرماڵە ھەیە، ئەمە پرسەکە لەگەڵ حکوومەت دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، بەڵام کۆمەڵێک پرسی تر تێکەڵ بەم بابەتە کراوە و ھێزی دیکەی سیاسی خزاونەتە نێو خۆپیشاندانەکە کە ئەو ھێزە سیاسییە ئامانجی دەرماڵەی قوتابیان نییە بەڵکوو پێوەندارە بە دۆڕان لە ھەڵبژاردن و تەسفیەی حساباتی داخلی و دروستکردنی فەوزایەک کە ئامانج لێیی ھەندێ بابەتی گرینگی داھاتووە لەمانە:
یەکەم، درزخستنە نێو ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بەتایبەت پارتی و یەکێتی ئەگەر بۆیان بچێتە سەر.
دووەم، دەستی پەکەکەو ھەندێ ھێزی ئیسلامی سیاسی لەگەڵ باڵێکی یەکێتی کە شەرعیەتی لە نێو یەکێتی خراوەتەژێر پرسیارەوە.
سێیەم، ئامادەکارییە بۆ دژایەتیکردنی رەشنووسی دەستووری ھەرێم و ھەروەھا نانەوەی فەوزایە کە ھەرێم نەبێتە خاوەنی دەستووری خۆی.
چوارەم، حەشاردانی ئەو فۆکسەیە کە ماوەیەکە لەسەر ھەندێ پرس ھاتووەتە سەر بابەتی ژەھرخواردکردن، نیشاندانی ھێزی نێوخۆی حزبێکە لە سلێمانی لە دژی باڵێکی تردا.
ئەم شەپۆڵە تێستێکەو بەرەیەکی پێشوەختە ناسراو دروستی کردووە و خۆڕسک نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه