دابەزینی نرخی دۆلارو هەڵکشان و ڕاکەڕاکەی نرخی دینار و ئەو جەنگ و ململانێ و بینەو بەردە و شەڕە کوتەکەی دەمێکە ئەهالی شەقام و عەوامی بەخۆیەوە مەشغوڵ کردووە، تروسکایەکی ئومێدی بە ئابوری مەملەکەتی عێراقی عوزماوە بەخشی و لەهەندێ شوێن شایی و لۆغان و پاقلاوەو هەڵپەڕکێ و …بادان و لێکەوتەوە.
ئەهالی عەوام و شەقام ماوەیەک بوو دەستێکیان لەسەر دڵ و دەستەکەی تریان لەناو گیرفان بەدوای وردە دینارەوە بوو.
عەوام، بەهەموو هێزیانەوە بنی مەنجەڵیان دەکڕاند تا بەڵکو دووسەتوپەنجاییەکی شڕوشەپڕێوو گۆشە دڕاوێکی بەجێماو لە موچەو داهاتی مانگی رابردوویان بکەوێتە دەست و لە کون فەیەکوونێکدا خەرجی بکەن.
شەڕی دەستەویەخەی عەوام لەگەڵ دینارودۆلار لە لایەک و لە میحوەرەکەی تریش ململانێی خوێناوی و شەڕەکوتەکی دینارودۆلار، سەرەنجام بە پاشەکشەی دۆلارو ڕاگەیاندنی ئاگر بەست کۆتایی هات و لایەنە ناوبژیوانەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی بەغا رێککەوتنێکی دوولایەنەی ئاگربەستیان مۆرکرد و بەڵێنیان دا خاڵی سنووری حەرەمی هێڵی 130 نەبەزێنن و ئاشتەوایییەکی سەرتاسەری وا گەڵاڵە بکەن، بەشەو لە بەرژەوەندی گۆشتی و بە رۆژیش لە بەرژەوەندی گشتیا بێت.
سەیرەکەلەوەدابوودادگای ( فط ڕاڵی) لەمەیاندا بێدەنگی هەڵبژارد
وەڵام بدەوه