Kurdistan Press - تەکنۆلۆجیای سەوز تەکنۆلۆجیای سەوز | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەکنۆلۆجیای سەوز

تەکنۆلۆجیای سەوز 
وڵاتانی رۆژئاوا لە ھەوڵی چڕو پڕوبەردەوامدان بە گرتنەبەری ستراتیژێکی نوێی و پلان و بەرنامەی تۆکمەوە چیتر وابەستەی نەوتی رۆژھەڵاتی ناوەراست و نەوتو گازی رووسی  نەبن. 

لەم بارودۆخەی ئێستادا رۆژئاوا ھەوڵەکانی بۆ سەرخستنی تێکنۆلۆژیای سەوز ( green technology) چڕ کردۆتەوەو رەنگە لە داھاتوودا نەوت ئەو گرینگیەی جاران و ئێستای نەمێنێ.

پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی خۆشمانەوە گەرەکە حکومەتی هەرێم هەوڵ بدات لە رێگەی گرینگیدان بە وزەی خۆرو تەکنۆلۆجیای سەوزەوە جێگرەوەیەک بۆ سەرچاوەکانی وزە بدۆزێتەوە. 

تەکنۆلۆجیای سەوز لە پاڵ وزەی خۆر،  بە دوو سەرچاوەی گرینگ و رێگەچارەی رزگارکردنی ژینگەو کەشوهەواوە دەژمێردرێن. 

پرسی  پیس بوونی ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا لە ئاستی جیهان،  هەنوکە بە دوو پرسی زۆر گرینگ و جێی بایەخی وڵاتان دەژمێردرێن و بۆیەش  لە هەموو کۆڕو کۆربەندە جیهانیەکان دەخرێنە رۆژەڤ و بەرنامەی کارەوە. 

هاوتەرتب لەگەڵ ئەم گرینگی پێدانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەتوانێ بە سوود وەرگرتن لە وەرگرتنی ڕاو بۆچوون و راوێژی شارەزایانی ئەم دوو بووارە و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێوەدەوڵەتیەکانی تایبەت بەم بوارە، مشورێکی جدی لەم پرسە بخوات و هەنگاو بەرە گەڵاڵە کردنی جۆرێک لە هۆشیاری ژینگەپارێزی و رزگار کردنی کەشوهەوا بنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه