Kurdistan Press - کورد گەلێکی ئاشتیخوازو بەسۆزە کورد گەلێکی ئاشتیخوازو بەسۆزە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد گەلێکی ئاشتیخوازو بەسۆزە

یارمەتیدان و رێکخستنی کەمپینی هاوکاریکردنی زیان لێکەوتووەکانی عەردهەژیانەکەی باکورو رۆژئاوای کوردستان بەڵگەیەکی سەلمێنەرە لەسەر ئامادەیی گیانی هاوکاری و مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازانەی کوردەوە.  
مێژووی کورد لە لایەن داگیرکەرو نەیارانیەوە لەوەتەی نووسراوەتەوە بە جۆرێک شێوێندراوە، کوردی هەمیشە وەک نەتەوەیەکی شەڕەنگێزو داردەست و گێرەشێوێن و سەرکێش وێناکردووە.  
 
بەڵام کورد بە ئاکارو رەفتاری جوان و مرۆڤانەی ئەم هاوکێشەیەو تێگەیشتنە هەڵەو پڕ لە چەواشەکارانەی دوژمنانی ئاوەژوو کردۆتەوەو سەلماندوویەتی گەلێکی بەسۆزو بەرپرسیارو مرۆڤدۆست و ئاشییخوازەو خاوەنی گیانێکی بەرزی هاوکاریکردن و ژیان خۆشەویستیە.  
کەمپین و هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداوێستیەسەرەتاییەکان بۆ لێقەوماوان و زیان بەرکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییەی باکورو رۆژئاوای کوردستان و تەنانەت دوا زەوی لەرزەکەی پارساڵی رۆژئاوای کوردستانیش، جێگەی دەستخۆشی، پێزانین، و دڵخۆشی و بەرزنرخاندنە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه