Kurdistan Press - پێگەی کورد لە بەغدا پێگەی کورد لە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێگەی کورد لە بەغدا

بەهێزبوونی پێگەی کورد لە بەغدا بەندە بە یەکریزی و نواندنی رۆڵی چالاکانەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا.  
 
نوێنەرانی کورد چ ئەوانەی ئەندامی پەرلەمانن و چ ئەوانەی لە ئاستی جیاوازی ئیداری، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوریدا بەرپرسیارەتیان پێ دەسپێردرێت، گەرەکە جۆرێک لە یەکریزی نێوان ریزەکانیان بێننە کایەوە و دووربن لە پەرتەوازەیی و فرەکوێخاییەوە.  
 
بێگومان هەرچی هەماهەنگی نێوان نوێنەرانی کورد لە بەغدا زیاتر بێت، کورد کاریگەری زیاتری بەسەر پرۆسەی سیاسی و یاسادەرکردن و فۆرمی بەرێوەبردنی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی فیدراڵی و دەستوورەوە دەبێت.  
 
زیندووکردنەوەی مادەی 140 ی دەستووری دەوڵەت تایبەت بە دۆزینەوەی میکانیزمی جێ بەجێ کردنی یاساوراسپاردەکانی پەیوەندیدار بە چارەسەرکردنی سیاسەتی نەگریسی شۆفینیەتی تەعریب و نەهێشتنی دەرەنجام و لێکەوتەکانیەوە، پەیوەستەبە  ئاستی هەژمون و چالاکی و کارامەیی نوێنەرانی هەرێم لەبەغدا.  
 
نواندنی رۆڵی کاریگەرو بەهێزی کورد لە بەغدا بە بێ لەبەر چاوگرتنی جیاوازیە حزبی و بەرژەوەندیە تەسکەکان، زامنی راگرتنی هاوسەنگی هێزی سیاسیشە لە گۆرەپانی سیاسیدا.  
 
 ئەم یەکریزیە لە هەمان کاتیشدا دەبێتە فاکتەرێکی هاندەرە و هێزێکی پاڵنەر بە مەبەستی دۆزینەوری چارەسەرێکی گونجاو و بنەرەتی بەر مەبنای دەستوورو یاساوە، بۆ سەرلەبەری کێشەو ناکۆکی و دەرهاوێشتەکانی تایبەت بەم پرسانەو گەڵاڵەکردنی لێکتێگەیشتنێکی  فرەرەهەندی گشتگیرو نیشتیمانیەوە.  
 
بەدەر لەمە هەرجۆرە ناکۆکی و درز تێکەوتن لە ریزەکانی کورد لە بەغدا، دواجار بە زیان بۆ شکۆی هەرێم و گەلی کورد و دەسکەوت و دامودەزگا شەرعی و  یاساییەکانی قەوارەی هەرێم و کوردستانیان دەشکێتەوەو هەمووان باجەکەی دەدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه