Kurdistan Press - دەزگای خێرخوازی بارزانی گێڕانەوەی هیوایە بۆ ژیان دوور لە جیاکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی گێڕانەوەی هیوایە بۆ ژیان دوور لە جیاکاری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەزگای خێرخوازی بارزانی گێڕانەوەی هیوایە بۆ ژیان دوور لە جیاکاری

دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی درێژەپێدەری هەمان فکرو بناغەی ئەو رێبازەیە بارزانی باوک زیاتر لە هەفتا ساڵ لەسەری بەردەوام بوو. 

ئەم دەزگایە لە دۆخێکدا دامەزرا هەلومەرجی ژیان لە کوردستان بۆ چینو توێژە کەمدەرامەت و بێنازەکانی نیشتیمان دوای زیاتر لە هەفتاساڵ جەنگ و ئاشوب و ئاڵۆزی و ماڵوێرانکاری لەسەر دەستی رژێمە یەک لەدوا یەکەکانی بەغدا، هەلومەرجێکی سەخت و پڕ لە ئاڵنگاری بوو. 

دامەزراندنی ئەم دەزگایە لەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبوو، وەک پێویستیەکی حەتمی و ژیاری دەرکەوت. 

کۆڵەکە سەرەکیەکی هزرو بنەما فکری و فەلسەفیەکەی دامەزراندنی دەزگایەکی یارمەتیدان و هاوکاری و خێرخوازی بە ناوی بارزانی لە سەر دووبنەماوە سەرچاوەی گرتووە: 
یەکیان چەمکی هاوکاریکردنی بێ بەرامبەرو ئەویتریان چەمکی یارمەتیدانە بە بێ جیاوازی و دوور لە هەژمونی ئایدیۆلۆژیا و ناچەگەرێتی. 

رەنگدانەوەی ئەم دوو بنەمایە بە درێژایی تەمەنی ئەم دەزگایە لە چالاکی و جووڵەو هەڵمەتەکانی یارمەتیدانی مێژووی ئەم دەزگایەوە دیار و ئاشکران.  

زێدەرۆیی نیە گەر بڵێین دەزگای خێرخوازی بارزانی هەڵگری  دونیابینیەکی فرە رەهەندەو بەدەرە لە هەر هەژموونێکی حزبی و ئایدیۆلۆژی و ناوچەگەرێتیەوە. 

ئەم دامەزراوە خێرخوازیە بە درێژایی ساڵانی رابردوو توانیویەتی بە بارتەقای توانست و توانا مادی و مرۆیی و مەعنەویەکانیەوە هاوکاری و کۆمەک و یارمەتیەکانی پێشکەشی سەرجەم چینوتوێژە هەژارو کەمدەرامەت و لێقەوماوانی کارەساتە سرووشتیەکانەوە بکات و لە دۆخە قەیراناویەکاندا ئامادەیی هەبێ و بە حزوورێکی چالاکەوە دەرکەوێ. تەنانەت توانیویەتی هاوکاریەکانی بگەیەنێت بە ئاوایی و گوندو لادێ لاتەریک و دووردەستەکانیشەوە. 

کارنامەی پرۆژەو چالاکی و دەرکەوتنەکانی دەزگای خێرخوازی لە رووبەری کاری خێرخوازیدا، کارنامەیەکی دەوڵەمەند و فرەوانە. 
جێگەی ئاماژە پێدانە رۆلی ئەم دەزگایە و سنووری چالاکیەکانی تەنیا لە هەرێمی کوردستاندا قەتیس نەماون و لە ماوەکانی رابردوو پەلی هاویشتووە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی هەرێم و ناوچەکانی تری عێراق و بەم دواییەش بەشەکانی تری کوردستانی گرتۆتەوە. 

بۆیە پێویستە قەبارەی کارو چالاکیەکانی دامەزراوەی خێرخوازی بارزانی بە ویژدانەوە بنرخێنرێن و ڕاستیەکان وەک خۆیان بخرێنە روو و رێگە بە هەندێ لایەنی بەکرێگیراوو گێرەشێوێن نەدرێت لە رێگەی چەواشەکاریەکانیانەوە هێمای پرسیار و گومان بخەنە سە ئەم دەزگایە و چالاکیەکانی بەلارێداببەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه