بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراقی دەرهاوێشتەی پەرۆش بوونیەتی بۆ مانەوەی هەرێمی کوردستان بە هێزی و هەوڵێکی جیدیە بۆ رێ گرتن لە هەرەس پێ هێنانی ئەو واقعیەی کوردستانیان زیاتر لە سی ساڵە لە سایەیدا کەرامەت و ژیان و شوناسیان پارێزراوە.
هەرێمی کوردستان بەرلەوەی ناوچەیەکی جوگرافیای دیاریکراو بێت لەسەر نەخشەی جیهانی و بەدەر لە مقۆمقۆی بوونی ئەم هەرێمە وەک بەشێک لە دەوڵەتی عێراق، شوناسی کوردستانی بوونی خاک و دانیشتوانە رەسەنەکەیەتی.
خەمی سەرەکی پارتی لەم چوارچێوەیەدا خەمی گشتیە.
پارتی بۆیە دەیهەوێ لە بەغدا بە هێزەوە دەرکەوێ، تاکو ببێتە زامنی مانەوەی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکی لە دەوڵەتی عێراق.
زیاد لەمەش ئامانجی پارتی گەرەنتی کردنی سەقامگیری و لەهەمووشی گرینگتر پاراستنی ئاسایش و دۆخی تەناهی و دەستەبەرکردنی مافە دەستووریەکانی کوردستانە لە ژێر سایەی حکومەتێکی بەرپرسیارو پەرۆش و خاوەن بەرژەوەندی و سیادەی سیاسی سەربوخۆ لە چوارچێوەی
چەمک و تێگەیشتن لە پرەنسیپەکانی دیموکراسیدا.
وەڵام بدەوه