بانگهێشت کردن و سەردانیکردنی شاندو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەتی ئیمارات و بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی، بەڵگەیە لەسەر بە شەرعیەت ناساندنی حکومەتی هەرێم لە دۆخێکی زۆر هەستیارو ناسکدا.
ختوکەدانی دادگای فیدڕاڵی و هاندانی ئەم دادگایە بۆ تەنگ پێ هەڵچنین و دواجار فشار خستنە سەر هەرێم بۆ ملدان و سازش کردن لەسەر مافە دەستووریەکانی هەرێم لە لایەن هێزە بەکرێ گیراوو میلیشیاکانی عێراقیەوە، بەم جۆرە سەردانانەی سەرۆکی حکومەت و ئامادەییان لەم کۆنفرانسانەدا کرچ و کاڵ و پوچەڵ دەبنەوە.
بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت و وەفدی یاوەری بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی جێگەی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەر کردنە.
ئەم جۆرە بەشداریێکردنە وەڵامێکی خێرای سەر جەمی ئەو هەڵمەت و فشارو هەڕەشەو گوڕەشانەن هێزە شاراوە میلیشیا ئاساکانی عێراقی ماوەیەکە لە رێگەی دادگای دەستووریەوە دەستیان پێکردووە.
گومانی تێدانیە مەبەستی ئەم هێزانە بە چۆک دادان و بچووک کردنەوەی قەوارەی هەرێم و سەپاندنی شەرتومەرجە نادەستووریەکانە بەسەر هەرێمدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەدا چەندین دیدارو چاوپێکەوتنی دوو قۆڵی ئەنجامدا و لایەنە بەشداربووەکانی لە روئیاو پلان و ستراتیژی حکومەتی هەرێم وەک یاریکەرێکی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرۆسەی سیاسی لە عێراق ئاگادار کردەوە.
ئەم جۆرە سەردانانە سەنگی مەحەک و بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرو بەهێزن لەسەر رەوایەتی حکومەتی هەرێم لە گۆڕەپانی سیاسیەتی نێودەوڵەتی بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی.
وەڵام بدەوه