Kurdistan Press - جموجۆڵە دیپلۆماسیەکان لە دۆخێکی ئاڵۆزدا جموجۆڵە دیپلۆماسیەکان لە دۆخێکی ئاڵۆزدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جموجۆڵە دیپلۆماسیەکان لە دۆخێکی ئاڵۆزدا

جموجۆڵە دیپلۆماسیەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەم دۆخەی  نها هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێ، هێمای زیندووێتی رۆحی دیپلۆماسیەت و زیاتر قایم کردنی پێگەی هەرێم و سەلماندنی واقعی ئێستای هەرێمە لە چوارچێوەی کۆی گشتی هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. 

گرێدانی هەرێمی کوردستان بە دوونیای دەرەوەو  دروست کردن و بەهێزکردنی پردی پەیوەندی بە دونیای دەرەوە، شکاندنی تەوق و  پوچەڵ کردنەوەی هەوڵەکانی لە قالبدان وگۆشەگیر کردنی هەرێمی کوردستانە. 

سەرباری ئەمەش ئاشناکردنی دۆستانی گەلەکەمانە بە دۆخی ئێستاو پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناو چەقی ململانێی هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەو هەوڵێکیشە بۆ زیندووهێشتنەوەی برواو متمانەو هیوای گەلەکەمان بە دوای رۆژێکی باشترو ئاسودەتر. 

پێویستە خوێندنەوەی ئەو واقعە سیاسیەی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێ بە لەبەر چاوگرتنی ئەو گۆڕانکاریانەی بە خێرایی لە گۆڕەپانی سیاسی و ئابوری جیهانی و جەنگی وزەو شەڕی خوێناوی رووسیەو ئۆکراینیا دێنە ئاراوە، خوێندنەوەیەک بێت لەسەر بنەمای واقعی سیاسی نێودەوڵەتی دۆخی ئێستاو ئابوری هەرێمی کوردستان و بەرچاوخستنی کەرتی وزەوە. 

سەردانیکردنی شاندو نێردەو نوێنەرانی حکومەت بە سەرۆکی حکومەتیشەوە بۆ وڵاتانی دەرەوەو  ئاشناکردنی سەرکردە و دۆستانی ئەورووپی و ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دۆخی ئێستاو هەلومەرج و پێشهاتەکان، لە هەر کاتێک بایەخدارترو زەروورترەو پێویستە بەردوامیان پێ بدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه