Kurdistan Press - بڕبڕەی پشتی نەتەوە بڕبڕەی پشتی نەتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕبڕەی پشتی نەتەوە

هەر گەل و نەتەوەیەکی پەرتەوازە لەسەر ئەم هەسارەیە بدۆزیتەوە لە ناوەخۆیدا ڕیزەکانی یەک نەبێ، درەنگ یا زوو لە ناو بۆتەی قەوارەیەکی تردا، نەخاسمە داگیرکارو خاوەن هەژمون، دەتوێتەوەو لەناو دەچێ. 

وابەستەیی بوونی گەلانی جیهان بە یەکڕیزی و ژیانکردن بە ئاشتەوایی و جیاوازی قەبوڵ کردن و دان نان بە هەمەجۆرێتی کۆمەڵایەتی و فرەدیدگایی، زامنی مانەوەو بەردەوامبوون و زیندووێتی نەتەوەییە. 

ناکرێت ئامادەیی هەست کردن بە بەرپرسیارەتی بەشێک لە کۆمەڵگاو سەرکردەو کاراکتەری سیاسی لە تروپک دابێ و بەشەکەی تریش فرچکی بە نانەوەی ئاڵۆزی و گرژی و پەرتەوازەییەوە گرتبێ. 

مەحاڵە حیسابی دوو ئاراستە وەک یەک وێنای بۆ بکرێت. 
هەندێ بکەری سیاسی لە روانگەی هەست کردنیان بە بەرپرسیارەتی مێژوویی و ئەرکی ئەخلاقی و دونیابینی و پرەنسیپەکانەوە شەو بخەنە سەر رۆژ و ئەرکی بە لەنگەرگەیاندنی کەشتیی چارەنووسی نەتەوەیەک لە کەناری ئارامی بخەنە ئەستۆی خۆیان و کۆمەڵە کەسانێکی بودەڵەو هەلپەرەستیش جگە لە تەگەرە نانەوە، هیچ هونەرێکی تر نەزانن. 

بەڵام هەمیشە ئەوە بکەرە نەزان و هەلپەرەست و نابەرپرسەکانن دواجار شکست دەهێنن و دەخرێنە پەراوێزی ئەو مێژووەی خۆیان بەشێک بوون لێی و نەیانتوانی لەگەڵ واقع و دەرەنجامە ڕاستەقینەکانیدا هەلبکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه