Kurdistan Press - دەزگایەک بە قەد باڵای نەتەوەیەک دەزگایەک بە قەد باڵای نەتەوەیەک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەزگایەک بە قەد باڵای نەتەوەیەک

دەزگای خێرخوازی تابۆی ( قەدەغە) سنوورە دەسکردەکانی کوردستانی بڕی و بۆ ئەو بەر سنوورە دوورە دەستە کوردستانیەکان پەلی هاویشت. 

دامەزراوەی خێرخوازی بارزانی پانتای کارو چالاکی و خزمەتگوزاریەکانی بەرفراوان کرد و جمووجۆڵ و خزمەتە بێ بەرامبەرەکانی بۆ ناوچە و شارو لادێی دوورە دەستەکانی بەشەکانی تری کوردستان گواستەوە. 

پرەنسیپی کارکردنی دەزگای خێرخوازی بارزانی و پارادایمی پشت دامەزراندنی ئەم یەکە خزمەتگوزارە، کارکردنی بەردەوام و چالاکی و گەیاندنی یارمەتیە بە خۆراییەکانە بۆ هەموو کوردێک. 

ئامادەیی و هاتنەکایەی دەزگای خێرخوازی لە غیابی دامەزراوەی تری خێرخوازیەوە نەبووە، بەڵکو سەرچاوەی لە بەردەوامێتی رێبازی بارزانی و پرەنسیپە فکریەکان ئەم سەرکردە مێژووییەوە وەرگرتووە و خاوەنی بناغەیەکی هزری گەورەو بەرفراوانە. 

هەروەک بارزانی نەمر موڵکی هەموو کورد بوو و تایبەت نەبوو بە ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراوەوە، دەزگای خێرخوازی بارزانیش موڵکی گشت کوردێکە لەهەر شوێنێکی کوردستان بێت. 

هەموو دەزگا خێرخوازیەکان بە تایبەتی ئەوانەی مۆرکی جیهانی بوونیان پێوەدیارە، سەرەتا لە خاڵێک و سنوورێکی جوگرافیای دیاریکراوو بچووکەوە دەستیان پێکردووەو دواتر گەشەیان سەندووەو لق و پۆپی تریان لێکەوتۆتەوەو لە رووبەرێکی تری بەرفراوان درێژەیان بە چالاکیەکانیان داوەو ناسراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه