Kurdistan Press - زیندوو هێشتنەوەی هزری نەتەوەیی و برایەتی زامنی مانەوەمانە زیندوو هێشتنەوەی هزری نەتەوەیی و برایەتی زامنی مانەوەمانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زیندوو هێشتنەوەی هزری نەتەوەیی و برایەتی زامنی مانەوەمانە

جاروناجارێک لێرو لەوێ هەندێ زۆڵەکورد دەهۆڵی کرچ و کاڵ بوونەوەی هزری نەتەوەیی کورد بە یەکێک لە دەرهاوێشتەکانی دۆخی ناخۆشی عێراق  بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەقەڵەم دەدەن. 

هەر ئەم بەکرێگیراوانەن بە ناوی ئازادی و دیموکراسیەوە لە ژێر پەردەو دەمامکی جۆراوجۆرەوە بە جددی ئیش لەسەر کرچ و کاڵ کردنەوەی هزری نەتەوەیی و لەباربردنی برایەتی ناو ڕیزەکانی کوردەوە دەکەن و بوونەتە کەواسوور و چاوساغی دەزگاموخابەراتیەکانی بێگانەو نەیارانی کوردەوە. 

هزرو بیروبروای نەتەوەیی و برایەتی کورد لە دێرزەمانەوە تا بەمڕۆ دەکات، لە چەشنی سەنگی مەحەک، زامنی مانەوەی کورد بووە وەک نەتەوەیەکی خاوەن کولتوروزمان و شارستانیەت و مێژووی تایبەت بە خۆیەوە. 

هەوڵی نەیارانی کورد بە گشتی و نەخاسمە بەکرێگیراوە زۆڵەکوردەکان بە درێژایی دیرۆکی بەرخودانی کوردان، سەلماندوویەتی کورد هەرگیز مل بۆ ئەم جۆرە پروپاگندە ژەهراویانە نادات. 

ئەگەریش  ئەم هزرە لە هدندێ قۆناغدا بە هۆی هەلومەرجی دۆخە  تایبەتیەکانەوە رووی لە کزی و داکشان کردبێت، ئەوا لە قۆناغەکانی تردا رووەو گەشانەوە هەنگاوی ناوەو وەک چەکێکی کاریگەری مەعنەوی بە دەست کوردەوە، لە ئامانجە نەتەوەییەکان نزیکتری کردۆتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه