لە گەشتێکی خێرادا بە نێو داڵانە مێژووییەکەی کورددا، لەگەڵ زۆرێک لە وێستگە و شوێنگەو ئاراستەی پڕ لە ھەڵبەزو دابەزی نایەکساندا ئاشنا دەبین.
ئێمەی کورد نەک ھەر خاک و جوگرافیا، بگرە زھنیشمان داگیرکراوەو لە زۆر باردا کەوتووینەتە ژێر نەریت و ئەدەب و کولتوری داگیرکەرانمانەوە.
گەرەکە دڵسۆزانی نیشتیمان و سەرقافڵەدارانی هێزی لەبن نەهاتووی خۆراگری و بیری کوردایەتی و شوناسی کوردبوون بەرامبەر هێزو جوڵەو خۆدەرخستنی نەیارانی یەکریزی و دژە دیموکراسیەکان و بەرهەڵستکارانی هاونیشتیمانی بوون بوەستنەوەو کەشتیە شڕوشەپڕێوەکەی دۆزی رەوای گەلێک بگەیەنن بە لەنگەری دڵنیایی و سەربەخۆییەوە.
وەڵام بدەوه