ھونەرو عەقڵانیەت ئەوەیە ھەردەم لە دۆخی ھیوابڕاوی و بێ ماناییدا کۆڵ نەدەی و ئاوڕێکی خێرا لە دوێنێی پڕ لە نەهامەتی و مەرگەساتە تێپەڕەکان بدەیەوە بە ئاراستەی لوتکەوە، دەلاقەیەک و ھۆکارگەلێک بۆ مانەوەو شکۆی ماناداربوون، لە گێژاوی دۆخی دڕدۆنگی و بێماناییدا بدۆزیەوە.
هونەر ئەوەیە بە ورەیەکی پۆڵایین و بەرزەوە کۆڵ نەدەی و بەردەوام بی لەسەر رووبەرووبوونەوەی هێزە فشۆڵە تێکدەرە جنێوفرۆشە هەلپەرەستەکانەوە.
لێ ھەرگیز قوربانی بە پرەنسیپە جێگرەکان و نھێنی ئامادەیی و مانەوەت مەدە و سازشیان لەسەرمەکە.
وەڵام بدەوه