Kurdistan Press - سوێندیان خواردووە دژی هەرێم بن سوێندیان خواردووە دژی هەرێم بن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوێندیان خواردووە دژی هەرێم بن

هەندێ لایەن و هێزو گرووپی وا هەن بە هیچ دوعایەکی حوکومەت و هەرێم هەرگیز ناڵێن ئامین. 
ئەم تاقم و ئاڕاستە سیاسی و کۆمەڵایەتیانە وەک بڵێی تەڵاقیان ئەکەوێ ئەگەر بۆ تاکە جارێک لە پێناوی بەرژەوەندی خەڵک و خاکەوە حەقیقەتەکان نەخەنە ژێر پێوەو دان بە ڕاستیەکاندا بنێن و واز لە خووی بەدی پەرتکردن و فیتنەنانەوە بهێنن. 

هەندێ کەس و ڕاست و چەپ پەلاماری حوکومەت و قەوارەی هەرێم ئەدەن و بە ئاشکرا لایەنداری نەیارانی هەرێمن و نیازە خراپەکانیان دەردەخەن. 

ئەم جۆرە بوونەوەرانە وەک بڵێی تەڵاقیان ئەکەوێ ئەگەر ڕاستیەکان باس بکەن. 
جارێک داوای گەڕانەوە بۆ بەغدا دەکەن. 

کە حوکومەتیش نیازی رێککەوتن و یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکانی  نێوان هەرێم
بەغدای هەبوو، دەیان ناووتۆرەی بۆ دادەتاشن و  بەغدا وەک سویس و فەرەنسا وينا دەکەن. 
ئامانجی سەرەکی ئەم تەوژم و تاقمە دژە هەرێمانە هیچیتر نیە جگە لە ختوکەدان و بڵاکردنەوەی نائومێدی و دڵەراوکێ و ئاڵۆزی سیاسی و کۆمەڵاتی و بچوک کردنەوەی هەرێم و لەباربردنی بەری رەنج و تێکۆشانی شەهیدان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا