Kurdistan Press - کێ دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق کێ دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق

ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنی شیعە ھەرگیز تا سەرنابێ، چونکە خۆیان نین، عێراقی سەردەمی شیعەگەری ئەو وڵاتەیە کە بەرپرسەکانی قەد نەبونە خۆی و خاوەن بڕیاری خۆی، بەڵکو ھەمیشە ئەوەی بڕیار دەدات لایەنی دەرەکی یە، کەھەژمون و نفوسیان زۆرە لە عێراق، بەرپرسانی عێراق تەنھا جێبەجێکاری بڕیارەکانن کە لەسەروی خۆی بۆیان دێنن لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمی و ھەرێمی. 

پۆستی سەرۆک کۆمار کە ئێستا شەقامی کوردی تەنیووە، کردۆتە دوو بەرە، پارتیەکان دڵنیان بە سەرکەوتنی کاندیدی خۆیان، بەحوکمی ئەوەی حیزبی یەکەمی کوردی و لەسەر ئاستی ھەموو عێراقیش یەکەم بووە، ڕێکەوتنیش ھەیە لەگەڵ ھەر دوو کوتلەی مەزنی شیعە و سونە، لەبەرامبەردا یەکێتیەکانیش دڵنیان لە سەرکەوتنی کاندیدی خۆیان. لێرەدا ڕاستیەک ھەیە ئەم جارە یەکێتی بەتەواوی لە دەرەوەی ھاوکێشەی سیاسەتی عێراقە، یەکێتی لە دەرەوەی ھاوکێشەی سیاسەتە، مانای ئەوە نیە کە کاندیدی یەکێتی نابێتە سەرۆک کۆمار بەڵکو بەومانەیە یەکێتی ھیچ کاریگەری نیە لەسەر بون و نەبونی کاندیدی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار. ئەوەی بڕیار دەدات لایەنی دەرەکی یە، کە یەکێتی تەنھا کارەکتەری ئەوانە. 

ئێران بەتەواوی ھەژمون و نفوسی خۆیان لەعێراق دا سەپاندووە، کە پەراوێز خستنیان لەھەر حکومەتێکی عێراق دا مەحاڵە، کە شیعاری سەدر نە حکومەتێکی شەرقی نە غەربی یە، سەدر خۆشی باش ئەوە دەزانێت بەبێ ئێران بە ھیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نابێت، دەتوانێت دەستی کورت بکات دەسەڵاتیان سنوردار بکات کە کار بە دامەزراوەکان بکات، بەڵام دەرخستنی ئێران بەتەواوی لەئێستادا بەنزین کردنە بەئاگر کەسەرەتا خۆی تێدا دەسوتێت، 
بەحوکمی  ھەبونی ھێزێکی زۆری حەشدی شەعبی کەسەر بە ئێرانن کە چەکی زۆریان لەدەستە، ئەمە جگە لەچەندین گروپی تر کە لە ھەناوی حەشدی شەعبی دان بە ئاشکرا ھەڕەشە لەھەر کەسێک دەکەن کە مەترسی بێت بۆ سەر بەرژەوەندی ئێران . 

لەبەرامبەردا ئێرانیش ناتوانێت ئەوەی بیەوێت بەتەواوی لەسەر سەدر بسەپێنێت، چونکە سەدر ئێستا بەھێزترین پیاوی سیاسی عێراقە، کە زۆرترین کورسی بەدەستەوەیە، لێرە پێویستیان بە لێک تێگەیشتنی زۆرترە، کە سەدر ھەنگاوی بۆ ھاوێشت، دەرگایەک بۆ بەرەی ھەماھەنگی کردەوە تەنھا ڤیتۆی لەسەر مالکی دانا، ئێرانیش نایەوێت بە تەواوی دەربچێت، گەر گەیشتنە لێک تێگەیشتن لەگەڵ سەدر، لە جیاتی مالکی ھادی عامری بەشداری پێ دەکات، کە ھادی عامری ھات یەکێتیش بیەوێت یان نا بەدوای دێت بۆ تەواو کردنی ئەو نەخشەی ئێران کە دای ڕشتووە، کە ھاوسەنگی خۆی بپارێزێت لەحکومەتی نوێی عێراق دا. 

ئێران بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە تەواوی لە دەرەوەی ھاوکێشەبوو، ماوە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆک وەزیرانیش تا ڕادەیەکی زۆر ناتوانێت ئەوەی بیەوێت بیکات، تەنھا شەڕی ئێران بۆ سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە، کە بەھەر شێوەیەک بێت دەیەوێت یەکێک لە سەرۆکایەتی بەدەستیەوە بێت، لەوکاتەوە ئێران یاریەکەی خوێندەوە کە بەنایاسایی چەند کورسی بۆ بەرەی نزیکی خۆی زیاد کرد، لەبەرامبەر دا بۆ ئەو بەرە و حیزبانەی لە ژێر ھەژمونی خۆی نە کەمکردن، کە دوو کورسی لەپارتی وەرگیرا، دوو کورسی بۆ یەکێتی زیادکران، چەند کورسی بۆ بەرەی تری خۆی زیادکرد.  

ئێران ھەموو ھەوڵێک دەدات، یەکێتی و حیزبەکانی تر کوردی کە نزیکن لەخۆیان بکەنە شوێنگرەوەی پارتی لە حکومەتی نوێی سەدردا، لەبەرامبەردا سەدر ئامانجی گەورەتری ھەیە، کە دەستی رۆژئاوا ببڕێت لە عێراق دا، بەتایبەتی دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق دا بە یاسا، سەدر باش دەزانێت گەر بیەوێت دەسەڵاتی زۆری ھەبێت پێویستی بە ھەولێرە، ھەولێریش پارتی نوێنەرایەتی دەکات نەک حیزبی تر، ئەوەش دەزانێت کە پارتی تاکە حیزبە کەتا ڕادەیەکی زۆر بێ لایەنە، خاوەن بڕیاری خۆیەتی، نەچۆتە ژێر ھیچ ھەژمونێکی ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەلاتی. نە دژایەتی ھیچیانیش دەکات تا ڕادەیەکی باش پەیوەندی لەگەڵ ھەردولا باشە. 

بەڵام لەگەڵ ئەوەش، سروشتی سەدر وایە، نایەوێت ھاوپەیمانەکانی بەھێزبن بۆ ئەوەی ھیچ بەربەستتێک بۆ پرۆژەکەی دروست نەبن، کە ئامانجیەتی بە گرتنەوە دەسەڵات پرۆژەی خۆی کە نەخشەی بۆ داڕشتووە دەستەبەربکات، کەناوەندێکی بەھێز لەبەغدا خۆی تاڕادەیەکی زۆر بەتەنھا دەسەڵاتدار بێت. گەر سەربگرێت سەدر شوێن پێی خۆی ببینێت، سەدر دەیەوێت یەکێتی شوێنگرەوەی پارتی بێت، ھادی عامری شوێنگرەوەی مالکی بێت، تا ڕادەیەک سەدر توانیویەتی مالکی دەربکات، بەڵام ئایا دەتوانێت بارزانی دەربکات لە ھاوکێشەی سیاسی عێراق دا، ئەمە نزیکە لە مەحاڵ. لەم چەند ڕۆژەی ماوە ئێران ھەموو کارتەکانی کاری پێ دەکات بۆ ئەوەی ھیچ نەبێت سەدر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بێنتە ژێر بار، کاندیدی نزیک خۆی بکرێتە سەرۆک کۆمار نەک کاندیدی بارزانی. دەتوانین بڵێین شەڕەکە لەنێوان پارتی و ئێرانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەک پارتی و یەکێتی.

ھاوکێشەی حوکمڕانی ئەم جارەی عێراق لە ڕووکەش دا بۆ ھەموو لایەک خۆییە، بەڵام ناوەڕۆکەی زۆر نادیارە، کەم کەس ھەن لێی تێدەگەن، ھیچ شتێک ھەتا کۆتایی تێدا مسۆگەر نیە. نە کاندیدی پارتی مسۆگەر بووە، نە کاندیدی یەکێتی بەتەواوی دەرکراوە لە ھاوکێشەکەدا. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه