Kurdistan Press - کەریم بنزیما دێتە ھەولێر بۆ یاریکردن؟ کەریم بنزیما دێتە ھەولێر بۆ یاریکردن؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەریم بنزیما دێتە ھەولێر بۆ یاریکردن؟

لە بەندێکی گرێبەستی کەریم بێنزێما و نگۆلۆ کانتێ لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعوودی هاتووە، ئەو دوو یاریزانە دەتوانن بۆ ئەنجامدانی یارییەکان نەچنە ئەو وڵاتانەی کێشەی سیاسییان تێدایە، وەکو عێراق و سوریا و ئێران.

ئەو دوو یاریزانە فەرەنسییە لە گرێبەستەکانیان مەرجێکیان داناوە، بۆ ئەنجامدانی هەر یارییەکی یانەکەیان لە دەرەوەی سعوودیە ئەوان بەگوێرەی هەڵسەنگاندن و بڕیاری وڵاتەکەی خۆیان بڕیار دەدەن بۆ ئەنجامدانی یاریی یانەکەیان بچنە ئەو وڵاتە یان نا، واتە ئەو دوو یاریزانە فەرەنسییە بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا یەکلای دەکەنەوە چ وڵاتێک کێشەی هەیە و لە رووی ئەمنییەوە مەترسیدارە یان نا.

بەمەش بە رێژەی %99 بێنزێما و کانتێ بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر قوە جەوییە گەشتی عێراق ناکەن، جگە لە بەندەکانی گرێبەستەکانیان یانە سعوودییەکە خۆیشی ئەو دوو یاریزانە بۆ یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بانگهێشت ناکات.

لەلایەکی دیکە بەگوێرەی یەکێک لە رێنماییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، هەر یانەیەک بۆی هەیە چوار یاریزانی دەرەوەی کیشوەری ئاسیا لە پاڵەوانێتییەکە یاریی پێبکات، لەکاتێکدا ژمارەی یاریزانە پیشەگەرەکان لە یانە سعوودییەکان لەو رێژەیە زۆر زیاترە، بۆیە ئەستەمە یانەی ئیتیحاد لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یاریی بە بێنزێما و کانتێ بکات.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 6ـی نۆڤێمبەر قوە جەوییەی عێراقی لە کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا میوانداریی ئیتیحاد دەکات، یانە عێراقییەکە یاریگای فڕەنسۆ هەریری لە هەولێر وەکو یاریگای خۆی دەستنیشان کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه