ڤلادمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕۆژی سێشەممە سوێندی خوارد کە هیچ خاکێک وەک "دیاری" پێشکەش بە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا نەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، لە کاتێکدا وا دیارە واشنتۆن ئامادەیە ددان بە سەروەریی مۆسکۆدا بنێت بەسەر ئەو خاکانەی ئۆکرانیادا کە دەستی بەسەردا گرتووە.
زێلێنسکی لەمیانی کۆبوونەوەی لوتکەی ناوچەییدا گوتی: هەموومان دەمانەوێت ئەم شەڕە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە کۆتایی پێبێت، بەبێ ئەوەی دیاری بە پوتین بدرێت، بەتایبەتی خاک.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە لکاندنی ئۆکرانیا مەرجێکی "ناچارکەرە" بۆ کۆتاییهێنان بە لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2022دەستی پێکردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، پێی وایە هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤلادمیر زێلێنسکی، ئامادەیە دەستبەرداری کریمیا بێت، ئەمەش پێچەوانەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئۆکرانیایە لەسەر نیمچەدوورگەکە.
وەڵام بدەوه