دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن بی سی له‌گه‌ڵیدا ساز كردبوو، زۆر به راشكاوی رای گه‌یاند، ته‌نیا به له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی پلانی ئه‌تۆمیی ئێران رازی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده حه‌زیش ده‌كات گوێی له دید و تێڕوانینی ئێران له‌باره‌ی لایه‌نه ناسه‌ربازییه‌كانی پلانی ئه‌تۆمی بێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه ئێسته بۆچوونێكی نوێ له ئارادایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به پشتبه‌ستن به پلانی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئێران ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی هه‌یه، چ پێویستییه‌كی به پلانی ئه‌تۆمی هه‌یه تا له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت؟.
جێی باسه یه‌كێك له ناكۆكییه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی سێ گه‌ڕی رابردووی دانوستانه‌كان ئه‌وه‌یه، ئێران ده‌خوازێت رێی پیتاندنی یۆرانیۆمی پێ بدرێت و به مافی خۆیشی ده‌زانێت درێژه به پلانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیدا نییه.
گه‌ڕی چواره‌می دانوستان كه ده‌بوو شه‌مووی رابردوو بكرێ، دواخراوه و حكوومه‌تی عومان كه ناوبژیوانی دانوستانه‌كانه، له دواین لێدوانی‌دا هۆكاری دواخستنی دانوستانه‌كانی بۆ هۆكاری لۆجستیكی و ته‌كنیكی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
دواخستنی دانوستانه‌كان به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه رووی دا كه مارك رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی پێنجشه‌م سێ داواكاریی خسته به‌رده‌م ئێران، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو واز له پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت، دووه‌م چیتر پلانی مووشه‌كی په‌ره پێ نه‌دات و وازیش له پاڵپشتیكردنی گرووپه پرۆكسییه‌كان و میلیشیاكانی له ناوچه‌كه بهێنێت.
ئێران به‌م داواكارییانه رازی نییه و گوتوویه‌تی، ته‌نیا پلانی ناوكی بردووه‌ته سه‌ر مێز و پرسی پیتاندنیش به مافی ره‌وای خۆی ده‌زانێت و ده‌ڵێت، ته‌نیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی ده‌كرێ دانوستان بكه‌ن.
قسه‌ی شه‌وی رابردووی تره‌مپ له‌باره‌ی رێگه‌نه‌دان به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان، له‌وانه‌یه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا قووڵتر بكاته‌وه، وا پێده‌چێت ئه‌مه له سێیه‌م گه‌ڕی دانوستانیشدا باس كرابێت، بۆیه‌ش دوێنێ سه‌رۆك كۆماری ئێران، باسی له ئه‌گه‌ری به بنبه‌ستگه‌یشتنی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان كرد.
وەڵام بدەوه