رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له رۆژى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى جیهانیی دووه‌م، دوو راپۆرتی نوێ له‌باره‌ى ئه‌دۆڵف هیتله‌ر رێبه‌رى نازییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان راپۆرتێكى رووسییه كه ده‌ڵێ، "هیتله‌ر" خۆى نه‌كوشتووه، دووه‌میش راپۆرتێكى ئینگلیزییه باس له‌وه ده‌كات هیتله‌ر كوڕێكى له‌دواى خۆى جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى ئایار كه چه‌ندان وڵاتى به‌شدار له جه‌نگى جیهانیی دووه‌م، به رۆژى سه‌ركه‌وتن ده‌یناسێنن، له‌و كاته‌دا رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و دوو زانیاریى نوێ له‌سه‌ر ژیانى ئه‌دۆلف هیتله‌ر رێبه‌رى نازییه‌كان له ئه‌ڵمانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌میان راپۆرتێكى هه‌واڵگریى رووسیایه و له ساڵى 1945 له‌سه‌ر چاره‌نووسى هیتله‌ر ئاماده كراوه، دواى 70 ساڵ، نهێنیى سه‌ر ئه‌و راپۆرته هه‌ڵگیراوه و تێیدا باس له‌وه كراوه، هیتله‌ر خۆى به ژه‌هر نه‌كوشتووه وه‌ك له مێژوودا باسى ده‌كرێت، به‌ڵكو داواى یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى كردووه بیكوژێت. چونكه مه‌ترسى ئه‌وه‌ی هه‌بووه به ژه‌هر ئامانجى خۆى نه‌پێكێت و نه‌مرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له زانیارییه‌كى تر ده‌كات. گوایه كچێكى ئینگلیز هه‌بووه به ناوى یونیتى میتفۆرد، ئه‌و كچه پێوه‌ندیى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ هیتله‌ردا هه‌بووه، به‌ڵام له ساڵى 1939 ئه‌ڵمانیاى جێهێشتووه و به‌ره‌و له‌نده‌ن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌وێ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كوڕێكى بووه كه كوڕى هیتله‌ر بووه، به‌ڵام چاره‌نووسه‌كه‌ى دیار نییه.
هیتله‌ر رابه‌رى ئه‌ڵمانیاى نازى بووه له ساڵى 1889 له دایك بووه، له ساڵى 1945 كۆتایى به ژیانى هاتووه.
وەڵام بدەوه