Kurdistan Press - ترەمپ زۆر توڕەیە لە نەتەنیاهۆ ترەمپ زۆر توڕەیە لە نەتەنیاهۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ زۆر توڕەیە لە نەتەنیاهۆ

پێوەندییەكانی نێوان ترەمپ و ناتەنیاهۆ لە چوارچێوەی نەبوونی هاوئاهەنگی تەواو لە نێوانیان تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و بەپێی ئێستگەی سوپای ئیسرائیلیش، یەكێك لە نزیكەكانی ترەمپ بە وەزیری كاروباری ستراتیجی ئیسرائیلی راگەیاندووە كە ناتەنیاهۆ یاری بە سەرۆكی ئەمەریكی دەكات و دووپاتیشی كردووەتەوە ترەمپ بە هیچ توڕە نەبێت، بەوە زۆر توڕە دەبێت كە ببینێت كەسێك هەیە یاریی پێ دەكات و جڵەوی كردووە.

ئێستگەكەی ئیسرائیل ئەوەیشی ئاشكرا كردووە، نزیكەكانی ترەمپ بە رۆن دێرمەری وەزیری كاروباری ستراتیجی ئیسرائیلیان راگەیاندووە كە سەرۆكی ئەمەریكا دەیەوێ پێوەندییەكانی لەگەڵ نەتەنیاهۆ بپچڕێنێت، چونكە زۆر ماندووە لە دەست هەڵسوكەوتی نەتەنیاهۆ و بەم هۆیەیشەوە ئەمەریكا بڕیاری داوە چاو بە سیاسەتەكانیدا بخشێنێتەوە بێ ئەوەی چاوەڕێی تەلئەبیب بكات. 

هەر بە پێی دەزگا میدیاییە ئیسرائیلییەكە، ترەمپ رای گەیاندووە كە نەتەنیاهۆ درێژدادڕی دەكات لە بڕیاردانی یەكلاكەرەوە بە تایبەت لەو بڕیاڕانەی پەیوەستن بە ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكان لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی كەنداو، ئەو دەستپێشخەرییە ستراتیجیانە دوادەخات كە ئەمەریكا پێی وایە ئیسرائیل لە بڕیاردان لەگەڵیدا هاوبەش دەبێت.

بەپێی ئەو سەرچاوانەی كە قسەیان بۆ ئێستگە ئیسرائیلییەكە كردووە، ترەمپ پێی وایە كە ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكان لەگەڵ سعوودییە هەلێكی گرنگە بۆبەدەستهێنانی ئامانجە هەرێمییەكان لە ناوچەكە، لای خۆشییەوە سعوودیە دەیانەوێ هەنگاوی هەستپێكراو و نیازپاكی لەلایەن ئیسرائیلەوە بەدی بكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه