Kurdistan Press - ترەمپ دوا هۆشداری بە ئێران درا ترەمپ دوا هۆشداری بە ئێران درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ دوا هۆشداری بە ئێران درا

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئێران دەبێت زوو بڕیار لەسەر پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی بدات، ئەگەر نا "شتێکی خراپ روودەدات."

رۆژی هەینی، 16ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەبوزەبی ئیمارات قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد. 

ترەمپ رایگەیاند، ئیدارەکەی پێشنیازێکی بۆ رێککەوتن پێشکێش بە ئێران کردووە و گوتی، "ئەوان [ئێران] ئاگاداری ئەوەن کە دەبێت بەخێرایی هەنگاو بنێن، ئەگەرنا شتێکی خراپ روودەدات."

یەکەمجارە ترەمپ دان بەوە دەنێت کە واشنتن لەسەر پرسی ئەتۆمی پێشنیازی بۆ تاران کردووە، ئەمەش دوای چوار گەڕی دانوستاندنی نێوان هەردوولا دێت. 

دانوستاندنەکان گەیشتوونەتە ئاستی "شارەزایان"، واتە هەردوولا هەوڵدەدەن بزانن ئایا دەتوانن لەسەر وردەکارییەکانی هەر رێککەوتنێک بگەنە ئەنجام. بەڵام یەکێک لەو خاڵانەی کە هەردوولا لەسەری ناکۆکن، پیتاندنی یۆرانیۆمە لەلایەن ئێرانەوە، کە تاران پێداگری دەکات دەبێت رێگەی پێبدرێت ئەنجامی بدات و ئیدارەی ترەمپیش سوورە لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەبێت دەستبەرداری بێت.

ترەمپ ئەو گوتانەی لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی "ئێر فۆرس وەن"دا کرد، لە کاتێکدا گەشتەکەی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆتایی پێدەهێنا، کە دوا وێستگەی گەشتە سێ وڵاتییەکەی بوو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ سعودیە، قەتەر و ئیماراتیشی لەخۆگرتبوو.

لە هەموو ئەو رێوڕەسمانەی کە ترەمپ لەو سێ وڵاتە بەشداری تێدا کرد، پێداگریی لەسەر ئەوە دەکرد، نابێت رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

ترەمپ وردەکاریی دەربارەی ناوەڕۆکی پێشنیازەکە نەخستەڕوو و ئێرانیش تاوەکو ئێستا پشتڕاستی نەکردووەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران بەشداری لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب کرد و گوتی، ئێران تائێستا هیچ پێشنیازێکی لە ئەمریکییەکانەوە پێنەگەیشتووە.

عێراقچی گوتی: "گوێمان لە چەندین لێدوانی دژبەیەک دەبێت لە ئەمریکاوە، لە واشنتن، لە سەرۆک و لە ئیدارە نوێیەکەوە. هەندێکجار لە یەک رۆژدا گوێمان لە دوو یان سێ هەڵوێستی جیاواز دەبێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه