وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئۆكراینا و ئه‌و دانوستانه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات رووسیا و ئۆكراینادا هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و دۆسیه‌یه پێش ناكه‌وێت، ته‌نیا به‌وه نه‌بێت هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا یه‌كتر ببینن و یه‌كلای بكه‌نه‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نقورچێك له دانوستانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا كه له توركیا ئه‌نجام درا، به راشكاوی گوتی "ئایا ئه‌وانه یاری به ئێمه ده‌كه‌ن؟". بۆیه دووپاتی كرده‌وه كه دۆسیه‌ی ئۆكراینا پێش ناكه‌وێت، ته‌نیا دیداری راسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ده‌توانێ ئه‌و دۆسه‌یه‌یه یه‌كلا بكاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تۆڕی "سی بی ئێس" كه ئه‌مڕۆ بڵاو بووه‌ته‌وه گوتی، ئه‌وانه له دانوستانه‌كان وه‌ك ئه‌وه وایه "یاری به ئێمه بكه‌ن". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دانوستانی هه‌ینیی رابردوو له ئیستانبوڵی توركیا. بۆیه دووپاتی كرده‌وه كه ته‌نیا دیداری راسته‌وخۆی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ده‌توانێ ئه‌و دۆسه‌یه‌یه یه‌كلا بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ئاشتی له نێوان هه‌ردوو وڵات بێته كایه‌وه و جه‌نگه‌كه بوه‌ستێت، به‌ڵام پێویستیمان به ئارامیی زیاتر هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كاتمان نییه به‌فیرۆی بده‌ین، زۆر پرس له دنیادا روو ده‌ده‌ن پێویسته وریایان بین.
ئه‌و گوتانه‌ی رۆبیۆ دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ شه‌موو له رێگه‌ی پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه، له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی سێركی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گفتوگۆیان كردووه. لاڤرۆڤ دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه گومان نییه له‌وه‌ی مه‌به‌ستیان له دانوستان، به‌هه‌ده‌ردانی كات نییه.
هه‌ر دوێنێش تره‌مپ رای گه‌یاند، رۆژی دووشه‌م پێوه‌ندیی به پوتین و دواتریش پێوه‌ندیی به ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی ده‌كات.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.
وەڵام بدەوه