Kurdistan Press - وادەی کۆتایی هاتنی دونیا ئاشکراکرا وادەی کۆتایی هاتنی دونیا ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی کۆتایی هاتنی دونیا ئاشکراکرا

تیمێك لە زانایانی زانكۆی رادبوود لە هۆڵەندا ئاماژە دەكەن كە تەواوی ئەستێرەكانی گەردوون لە ماوەی كوینفیجینتیلیۆن ساڵ، واتە ژمارە یەك لەگەڵ 78 سفر تاریك دەبن و كۆتاییان دێت، بەوشێوەیە دنیا كۆتایی دێت، باسی سوپرایزێك دەكەن بەوەی ئەو وادەیە زۆر نزیكترە لەو وادەی پێشتر پێشبینی كراوە. 

رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی لە راپۆرتێك ئاماژە دەكات، زانایان بۆیان ئاشكرا بووە كە گەردوون زۆر خێراتر لەوەی پێشبینی دەكرا بەرەو نەمان دەچێت، كاتێك تەواوی ئەستێرەكانی گەردوون لە ماوەی كوینفیجینتیلیۆن ساڵ، واتە ژمارە یەك لەگەڵ 78 سفر تاریك دەبن و كۆتاییان دێت، ئەو ماوەیەش زۆر كورتترە لەوەی پێشبینی دەكرا، كە ژمارە یەك لەگەڵ 1100 سفر بوو.

زانایان هۆكاری لەناوچوونی گەردوون بۆ دەرچوونی تیشكی هۆكینگ لە كونە رەشەكان لە كاتی شیبوونەوە و بوونەهەڵمیان دەگەڕێننەوە، هەروەها ئەستێرە زەبەلاحەكان دەتەقنەوە و دەبنە تۆپەڵی گەورەی ئاگر و دەبنە ئەستێرەی نیۆترۆنی، ئەوانیش ماوەیەكی دوورودرێژ دەمێننەوە و دواتر دەتەقنەوە.

هینۆ فالكی سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە و مامۆستای گەردوونناسیی رادیۆیی لە زانكۆی رادبوود دەڵێت ئەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ماوەی پێویست بۆ شیبوونەوەی ئەستێرە نیۆترۆنییەكان بە هاوشێوەی دروستبوونی تیشكی هۆكینگ لە شیبوونەوەی كونە رەشەكان، پێویستیی بە كوینفیجینتلیۆن ساڵ هەیە، بۆیە كۆتایی گەردوون زۆر لەوە خێراتر دێت كە پێشتر پێشبینی دەكرا و رەچاوی ئەو تیشكەیان نەكردبوو كە بەرە بەرە دێتە ناو گەردوون. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه