Kurdistan Press - تەلەفۆنێکی ترەمپ لەگەڵ پووتین جەنگێکی چەند ساڵی یەکلایی دەکاتەوە تەلەفۆنێکی ترەمپ لەگەڵ پووتین جەنگێکی چەند ساڵی یەکلایی دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەلەفۆنێکی ترەمپ لەگەڵ پووتین جەنگێکی چەند ساڵی یەکلایی دەکاتەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. هەردووکیان پەیوەندییەکە بە "باش و بەسوود" ناودەبەن.

ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ پووتین گوتی: "رووسیا خوازیاری پەیوەندیی بازرگانیی زۆر باشە لەگەڵ ئەمریکا."

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بوو بۆ جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا. دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "رووسیا و ئۆکراینا دەستبەجێ دەست بە دانوستاندن لەبارەی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان دەکەن."

دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکە، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە لێدوانێکدا رۆژنامەڤانییدا گوتی، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە زیاتر لە دوو کاژێری خایاندووە.

ڤلادیمیر پووتین ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکە "راشکاوانە" بەڕێوەچووە و "زۆریش بەسوود بووە"؛ گوتیشی: "سوپاسی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانم کرد بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنە راستەوخۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا".

سەرۆکی رووسیا بە پێویستیشی زانی هەموو لایەک سازش بکات بۆ ئەوەی جەنگەکە کۆتایی بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه