هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا و کەنەدا بەتوندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکەی سەر غەززە دەکەن، هاوکات هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشی حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا و کەنەدا،" ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕانەگرێت و بەردەوام بێت لە رێگرییەکان بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆیەکان بۆ خەڵکی غەززە، سزا بەسەر ئیسرائیلدا دەسەپێنن ".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو سێ وڵاتە باسیان لەوەکردوە، رێگرییەکانی ئیسرائیل بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە قبوڵنەکراوە و یاسا نێوەڵەتییەکان پێشێل دەکات.
وەڵام بدەوه