Kurdistan Press - ئەمریکا دەستبەرداری ئیسرائیل دەبێت ئەمریکا دەستبەرداری ئیسرائیل دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا دەستبەرداری ئیسرائیل دەبێت

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەندامانی ئیدارەی ترەمپ بە ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە نەهێنێت، واشنتن دەستبەرداری دەوڵەتی جوولەکە دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بە زۆرینەی دەنگ کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت، بەڵام ئەو ئیرادەی سیاسی نییە.

دەشڵێت: ناتانیاهۆ بیرۆکەی دەستپێکردنەوەی هاوکارییەکانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کە ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوە چوو، وەک تەنیا فۆرماڵیزمێک پەرە پێ دا.

سەرچاوەکە گوتیشی: گوشارەکانی ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادی کردووە، کاتێک ئیسرائیل دەیان هەزار سەربازی یەدەگی بانگهێشت کردووە بۆ بۆمبارانکردنی سەر غەززە و لە خاڵی نەگەڕانەوە لە شەڕەکەدا نزیک بووەتەوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، حکوومەتی ڕاستڕەوی ئیسرائیل بێدەنگییەکی دیپلۆماسی پاراستووە، هاوکات ترەمپ لە لێدوانێکیدا بڵاوی کردەوە، گریمانەکانی ئیسرائیلی لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەیان لەگەڵ گرنگترین هاوپەیمانەکانیدا هەژاندووە. ئەمەش کاتێک ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەوڵەتی جوولەکەی بەدەر کرد لەسەردان کردنی، تەنیا سەردانی سعوودیە، قەتەر و ئیماراتی کرد.

ناتانیاهۆ ڕووبەڕووی فشاری توندڕەوانی ئایینی- نەتەوەپەرست دەبێتەوە لە حکوومەتەکەیدا، کە پێداگری لەسەر درێژەدان بە شەڕی غەززە دەکەن تا حەماس بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە شکست دەهێنن، هەروەها لەلایەن باقی دانیشتوانی ئیسرائیل، تادێت بێزار دەبن لەو ململانێیەی کە زیاتر لە 18 مانگە بەردەوامە. 

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ پێداگرن لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەهێزە، بەڵام هەندێکجار بەشێوەی تایبەتی بێزاری خۆیان لە ناتانیاهۆ دەربڕیوە، لەکاتێکدا ترەمپ هەوڵ دەدات بەڵێنەکەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەجێ بهێنێت بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆتایی بە جەنگەکانی غەززە و ئۆکرانیا بهێنێت.

بەرپرسان دەیانەوێت نەتانیاهۆ زیاتر کاربکات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

جەیمس هیویت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمەریکا بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل، بۆ ئازادکردنی ئەو 58 بارمتە کە هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن و بەرزکردنەوەی ئاسایشی ناوچەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گوتیشی: ئیسرائیل هەرگیز دۆستێکی باشتر لە سەرۆک ترەمپ لە مێژووی خۆیدا نابێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه