Kurdistan Press - ترەمپ دوا قسەی کرد بەرامبەر ئێران ترەمپ دوا قسەی کرد بەرامبەر ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ دوا قسەی کرد بەرامبەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکەس نیوز) ڕایگەیاند: "وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی بوونی هەژموونی ئێرانەوە لە مەترسییەکی گەورەدان."

گوتیشی:" ئێمە گەورەترین هێزی سەربازییمان هەیە لە جیهان و ناوچەکەدا ئێستا خەریکی بەهێزکردنین، لە ئاستێکدا کە پێشتر کەس نەیبینیوە."

دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران بەرهەمدار دەبن یان نا، ڕایگەیاند: "لە سەدا سەد لەگەڵ ئێران دەگەم بە ئەنجامێک. ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین، ئەم ڕێگایە (یان بە شەڕ و توندوتیژی دەبێت یان بە دیپلۆماسی و ئاشتی).

هەروەها گوتیشی: "تێناگەم بۆچی وڵاتێک کە یەدەگی نەوت و وزەی وەها فراوانی هەبێت، بەدوای وزەی ئەتۆمی دەگەڕێت. "کاتێک لەسەر یەکێک لە گەورەترین سەرچاوە نەوتییەکانی جیهان دانیشتووە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ڕوو لە وزەی ئەتۆمی بکات."

ترەمپ هەروەها، جەختی لەوەش کردەوە کە پێی باشترە پرسی ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکات، لەم بارەیەوە گوتی: "من زۆر لە ئێرانییەکان لە نیویۆرک و واشنتۆن و شوێنەکانی دیکە دەناسم، ئەوان کەسانی نایاب و سەرنجڕاکێشن.

شیاوی باسە، ئیدارەی ترەمپ لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی JCPOA کشایەوە و سزای بەرفراوانی بەسەر ئێراندا سەپاند. بەڵام بەردەوام ڕایگەیاندووە، کە ئامادەیە جارێکی دیکە دانوستان لەگەڵ تاران بکاتەوە ئەگەر "ڕێککەوتنێکی باشتر" بکرێت.

دوای کۆتاییهاتنی سەفەری چوار ڕۆژەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەنووسانی پشتڕاست کردەوە کە ئەمریکا پێشنیارێکی فەرمیی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووە.

ترەمپ لە فڕۆکەکەیدا لە ئەبوزەبی گوتی: ”ئەوان (ئێران) ئۆفەرێکیان پێگەیشتووە، بەڵام لەوەش گرنگتر دەزانن دەبێت بە خێرایی مامەڵە بکەن یان شتێکی خراپ ڕوو دەدات.“

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامن و پێدەچێت پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێنابێت بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتن.

لە سەرەتای سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپەوە، بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا چوار خولی وتووێژیان ئەنجام داوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی ڕوون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه