ئەمڕۆ چوارشەممە 21/5/2025، هەسارۆچكەیەك بە قەبارەی خانوویەك، بە لای زەویدا تێدەپەڕێت.
سایتی (سپەیس) بڵاوی كردەوە: بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی ناسا، چاوەڕوان دەكرێ، كاتژمێر 08:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هەسارۆچكەیەك كە ناوی (2025 KF)ـە، بە دووریی 115 هەزار كیلۆمەتر لە نزیكیی زەوییەوە تێپدەپەڕێ.
لە كاتێ تێپەڕبوونی بە نزیكی زەویدا، خێراییەكەی دەگاتە 41.650 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.
ئەو هەسارۆچكەیەك بە نزیك جەمسەری باشووری هەسارەی زەویدا دەگوزەرێ.
لە 19ی ئەم مانگە ئەو هەسارۆچكەیە ئاشكرا كراوە.
وەڵام بدەوه