ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر ئۆکرانیا چاوەڕوانی ئەوە بووبێت بۆ دانوستانەکان، سەرۆک ڤلادیمێر پوتن بەشداریی بکات، ئەوا خەیاڵی خاوە.
زاخارۆڤا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی سپۆتنیک گوتی: پێشتر ڕووسیا پێکهاتەی شاندی خۆی بۆ دانوستانەکانی ئیستانبوڵ ڕاگەیاند.
بە وتەی زاخارۆڤا، سەرۆک پوتن پێش دانوستانەکان بە ڕوونی ڕایگەیاندووە "شاندێکی ڕووسیا بەرەو ئەستانبوڵ دەڕوات".
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕوونە شاندەکە کۆمەڵێک پسپۆڕی ئاست بەرزی لەخۆگرتووە. دواتر پێکهاتەی شاندەکە و ژمارەکانی بەشداربووی تێدا ڕاگەیەندرا".
زاخارۆڤا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی زێلێنسکی سەبارەت بە پێکهاتەی گرووپی دانوستانکاری ڕووسی، درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: ئەوان چاوەڕێی سەرۆکی دەوڵەت بوون، کێ وای وت؟ ئەمانە هەمووی خەیاڵی گاڵتەجاڕانەن کە زێلێنسکی دایهێناون و بەردەوام ئەو هەڵبەستراوانە دووبارە دەکاتەوە.
لە 16ـی ئایاردا، ئەستانبوڵ میوانداری یەکەمین دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیای کرد لە ماوەی سێ ساڵدا.
دوابەدوای دانوستانەکان، ڤلادیمێر مەدینسکی سەرۆکی شاندی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕێکی فراوانی دیلەکان بە شێوەی هەزار بۆ هەزار دیل، دیدگای خۆیان بۆ ئاگربەست خستەڕوو، پێشنیارەکانیان لەسەر ئەو بابەتە وردتر کرا و بەردەوام بوون لە دانوستانەکان. جگە لەوەش کیێڤ داوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆکی دەوڵەتی کرد و مۆسکۆش ئەمەی لەبەرچاو گرت.
وەڵام بدەوه