وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، هۆشداریى به هاووڵاتییانى ده‌دات نه‌چنه عێراق و 72 وڵاتى تر، ئه‌مه‌ش به ئامانجى پاراستنى ژیانیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى ئایار، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا هۆشداریى به هاووڵاتییانى ده‌دات له‌وه‌ى سه‌ردانى 73 وڵاتى دنیا نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندى به رێكارى پاراستنى ژیانیان هه‌یه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاستى هۆشیارییه‌كه‌ى بۆ سێ ئاست دابه‌ش كردووه، ئامۆژگاریكردن له‌وه‌ى هه‌رگیز گه‌شت نه‌كه‌ن، یان گه‌شتكردن ته‌نیا بۆ حاڵه‌تى ئه‌وپه‌ڕى پێویستى، سێیه‌م ئاستیش قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردنه له هه‌ندێك ناوچه.
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه نابێت به‌ریتانییه‌كان گه‌شتى بۆ بكه‌ن و گه‌شتكردن قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌فغانستان و بیلاڕووسیا و هایتى و ئێران و سووریا، یه‌مه‌ن، رووسیا، باشوورى سوودان. عێراقیش له‌و ناوچانه‌یه كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئامۆژگارى ده‌كات گه‌شتی بۆ نه‌كه‌ن. جیا له‌مانه‌ش نابێت به‌ریتانییه‌كان سه‌ردانى ئه‌و هه‌رێمانه بكه‌ن، كشمیر و ناو خاكى ئوردن به دوورى سێ كیلۆمه‌تر له نزیك سنوورى سووریا.
وەڵام بدەوه