ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ له نووسینێكی تووند دا كۆمپانیای ئه‌پڵی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نابێت چیتر به‌رهه‌مه‌كانیان له هیندستان و وڵاتانی تر به‌رهه‌م بێنن، ئه‌گه‌ر نا باجی 25%ی گومرگییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس) کە خۆی خاوەندارێتیی دەکات، نووسیویەتی : "من زۆر پێشتر 'تیم کووک'ی ئەپڵم ئاگادار کردووەتەوە کە چاوەڕوان دەکەم ئەو ئایفۆنانەی کە لە ئەمه‌ریکا دەفرۆشرێن، لە ئەمه‌ریکاش بەرهەم بهێنرێن و دروست بکرێن، نەک لە هیندستان یان شوێنێکی دیکە. ئەگەر وانەبێت، دەبێت ئەپڵ لانیکەم 25% گومرک بە ئەمه‌ریکا بدات. سوپاس بۆ سەرنجتان بەم بابەتە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌پڵ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان بۆ نووسینه‌كه‌ی تره‌مپ نه‌بووه، به‌ڵام لە ئەگەری سەپاندنی گومرگیی زیادە یان بەرهەمهێنانی لە ناوخۆی ئەمه‌ریکا، ئه‌وا بی شك تێچووی مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، هه‌موو جۆره‌كانی ئایفۆن، زیاتر دەبێت و بەم پێیەش مۆبایلەکە له قۆناغه‌كانی داهاتوودا گرانتر دەبێت.
وێڕای باشی كوالێتییه‌كه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ، به‌ڵام به گشتی له ئاستی جیهاندا خه‌ڵكی نیگه‌رانن له گرانی نرخی مۆبایله زیره‌كه‌كانی ئه‌پڵ به‌راورد به مۆبایله‌كانی سامسونگ و كۆمپانیا سینی و كۆرییه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روو بدات ئه‌وا ئه‌پڵ له داهاتوودا تووشی قه‌یرانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بێته‌وه.
وەڵام بدەوه