ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، گاڵته به زله‌كه‌ى ماكرۆن ده‌كات كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌رى كه‌وت، ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه ئه‌وه ده‌ستى كرملین بێت".
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌كى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ر له دابه‌زینى له فڕۆكه، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ى زله‌ی به‌رده‌كه‌وێت. كاردانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره دروست بوو. ماریا زاخارۆڤا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گاڵته به ماكرۆن ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه ده‌ستى رووسیا بێت".
دواتر زاخارۆڤا باس له‌وه ده‌كات كاتێك ئه‌ندامانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌چوونه كیێڤ، ماده‌ى هۆشبه‌ریان له‌لا بینرا. تیمى ماكرۆن گوتیان رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ده‌ستى كرملین بێت.
ئیمانوێل ماكرۆنیش لێدوانى له‌سه‌ر ڤیدیۆكه دا و باسى له‌وه كرد، له‌گه‌ڵ بریجیتى هاوسه‌رى ده‌مه‌قاڵى و گاڵته‌وگه‌پ ده‌كه‌ن. ماكرۆن گوتى، "مشتومڕمان ده‌كرد و گاڵته‌مان ده‌كرد، كه‌چى ده‌بینین بابه‌ته‌كه بووه‌ته كاره‌ساتێكى جیهانى
وەڵام بدەوه