تۆڕی میدیایی ئه‌ی بی سی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك كه په‌یوه‌ستن به ئاسایشی نیشتمانی، به‌شێك له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و باشوور به رووی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، به‌هۆی بوونی باڵۆنه چینییه‌كه‌وه داخران.
ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و باڵۆنه چینییه بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه بپارێزین، یاخوود پلانمان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بیخه‌ینه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئەسوشیەدپرێز بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رەزامەندی ده‌ربڕی بۆ خستنە خوارەوەی باڵۆنە چینییەکە.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له سێ فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌هۆی باڵۆنه چینییه‌كه راگیران.
رۆژی 2ـی شوباتی 2023، دوای ئاشکرابوونی باڵۆنێکی هەواڵگری چینی لە ئاسمانی ئەمەریکادا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری ویلیا‌م کیم، کە پسپۆڕێکی ئەمەریکی شارەزای باڵۆنە سیخوڕییەکانە، رایگەیاند، باڵۆنەکان ئامرازێکی بەنرخی چاودێریکردنن، خستنەخوارەوەیان کارێکی قورسە.
کیم گوتی: باڵۆنە چینییەکان لە باڵۆنی ئاسایی دەچن کە بۆ کاروباری کەشوهەوا بەکاردێن، بەڵام چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازیان هەیە.
وەڵام بدەوه