سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شێخ محەممەد بن ڕاشد کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات لەگەڵ شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەممەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.
شێخ محەممەد بن ڕاشد، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.


وەڵام بدەوه