Kurdistan Press - ئەمریکا ھەڵویستی خۆی ڕایگەیاند لەبارەی ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا ئەمریکا ھەڵویستی خۆی ڕایگەیاند لەبارەی ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا ھەڵویستی خۆی ڕایگەیاند لەبارەی ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، پێشوازی لەو رێککەوتنەی نێوان حکومەتی ناوەندی عێڕاق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

وەزارەتی دەروەی ئەمه‌ریکا جەختیشیکردەوە، ئەم رێککەوتنە دەرەنجامی کاری سەختی سەرکردەکانی عێراقە، کە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقیان کردووەتە کاری لە پێشینە و پێش هەموو شتێک.

دوێنێ سێشەممە (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.

بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا