ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2023 لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەستی پێ کرد.
مەراسیمەكە لە ڕێورەسمێكی شكۆداردا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی و بە ئامادەبوونی سەرکۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووه، هاوكات له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نامه‌ی تایبه‌تی جۆرج بۆش، سه‌رۆكی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خوێندرایه‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز سەرۆك بارزانی
پیرۆزبایی لە ئێوە و خێزانەكەتان دەكەین كە ڕێوڕەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەكەنەوە. ئەمە ساتێكی زۆر گرنگە بۆ ئێوە و خێزانەكەتان كە دووبارە مێژوو دەنووسنەوە.
بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی قوربانییەكی زۆری داوە، هەر ئەم شوێنە پیرۆزە دەبێتە یادگەیەك بۆ ئەو دەستكەوتانەی كە ئەو بەدەستی هێناون بۆ نەوەی داهاتوو. من هیوادارم كە خەڵكی كوردستان لە دیدگای ئەو و هەموان تێبگەن. ئێوە بە شێوەیەكی زۆر باش شوێن پێی باوكتان گرتووەتەوە و لاپەڕەیەكی نوێتان كردۆتەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، كارێكی زۆر گرنگتان كردووە بۆ ئەوەی كوردستان ڕزگاری بێت لە تیرۆر.
ئەمە شانازییەكی گەورەیە كە جارێكی دیكە لێرە دەتانبینینەوە، لۆرا لە جێی من پیرۆزبایی لە ئەوان بكە.


وەڵام بدەوه