Kurdistan Press - مەترسی لە سەر وێنەکانی بەکارهێنەرانی ئایفۆن هەیە مەترسی لە سەر وێنەکانی بەکارهێنەرانی ئایفۆن هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسی لە سەر وێنەکانی بەکارهێنەرانی ئایفۆن هەیە

مەترسی لە سەر وێنەکانی بەکارهێنەرانی ئایفۆن هەیە! 

كۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریكی، ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەكی (ئایفۆن) بە هەموو جۆرەكانیەوە بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، لە 26ی 7ی ئەمساڵەوە، تایبەتمەندیی (My Photo Stream)ی ئایفۆن كۆتایی پێ دەهێنرێت، پێویستە سەرجەم بەكارهێنەرانی ئایفۆن، وێنەكانی نێو ئەو تایبەتمەندییە، بۆ نێو ئایكلاود بگوازنەوە، ئەگەر نا دوای ئەو بەروارە، وێنەكانیان دەفەوتێن.

لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، مانگێك پێش 26/7/2023، كۆمپانیای ئەپڵ ڕێگە نادات بەكارهێنەرانی ئایفۆن وێنە نوێكانیان بخەنە نێو تایبەتمەندیی (My Photo Stream)، بەڵام تا 26ی 7، ڕێگەیان پێ دەدات ئەو وێنانەی لەنێو تایبەتمەندییەكەدایە، بیانگوازنەوە نێو ئایكلاود.

تایبەتمەندیی (My Photo Stream)، هاوشێوەی ئایكلاودە و لە ساڵی 2011دا كۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ ئایكلاود خستییە خزمەت بەكارهێنەرانی، كە لە ڕێگەیەوە بەكارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن وێنەكانیان هەڵبگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه