بێگومان دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لەم دواییەدا کاریگەری زۆر خراپی لە سەر دۆخی بازاڕو ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان کردووە.
هۆکاری بەرزی و نزمی نرخی دۆلارو بە پلەی یەکەم بۆ ئاستی بڕی ئەو دۆلارە دەگەرێتەوە بانکی ناوەندی لە بەغدا رۆژانە دەیخاتە بازاڕەوە.
کێشەیەکی تر پەیوەستە بەو ململانێیەی ئێران و ئەمریکا لەسەر گۆڕەپانی سیاسی لە عێراقدا دەیکەن و کاریگەری کردۆتە سەر دۆخی ئابوری و دواجار ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە.
هەندێ سەرچاوە ئاماژەیان داوە بەوەی رۆژانە بڕێکی زۆر لەو دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە لە لایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و سوریا دەبرێتە دەرەوەو راستەوخۆ بازاڕی دراوی ئەم دوو وڵاتەی پێ دەبوژێندرێتەوە. بەم پێیە بردنە دەرەوەی دۆلا،ر، کاریگەری گەمارۆ ئابوریەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم دوو وڵاتە کەم دەکاتەوەو دەرفەتی خۆرێکخستنەوەو بوژانەوە بەم دوو وڵاتە دەبەخشێت.
کردارێکی دوور لە ئەخلاق و بێویژدانیە چەند گرووپێکی مافیایی و هێزە میلیشیاکانی سەربە دەوڵەتانی ئیقلیمی ئابوری نیشتیمان بۆ بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتە جیرانەکان وێران بکەن و باکیان بە ژیان و گوزەرانی کۆلەمەرگی هاوڵاتیانی خۆیانەوە نەبێت.
وەڵام بدەوه