وەزارەتی دارایی عێراق، دوای تێپەڕینی 57 ڕۆژ بەسەر نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی بەشێكی دیكەی تەمویلی مووچەی دەركرد.
كەمێك پێش ئێستا (سێشەممە 27/8/2024)، وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 550 ملیار دیناری وەكوو بەشێكی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی حەوت خەرج كرد.
37 رۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، كەچی حكوومەتی فیدڕاڵی بەبێ هیچ پاساوێك، هێشتا مووچەی نەناردووە.
دوێنێ 26/8/024، د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە: "لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆمان کرد و بڕیاری دا ئەمرۆ تەوجیه بدات بە خەرجکردنی مووچەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی 7 و هەفتەی داهاتووش مانگی 8 خەرج بکرێت."
د.شاخەوان عەبدوڵا ئەوەشی خستووەتە روو: "دڵنیابن هەرچی هەوڵ و توانامان هەیە دەیخەینە گەڕ، بۆ ئەوەی بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە میزاجی کەسیی وەزیرێک، یان هەر کەسێک دەربکەین و بچێتە چوارچێوەی دامەزراوەی فەرمیی هەردوو حکوومەت و یاسا بەرکارەکان."
وەڵام بدەوه