Kurdistan Press - عێراق : مانگی رابردوو زیاتر لە 101 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردەکردووە عێراق : مانگی رابردوو زیاتر لە 101 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردەکردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق : مانگی رابردوو زیاتر لە 101 ملیۆن بەرمیل نەوتمان هەناردەکردووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی مانگی رابردووی نەوتی بڵاوکردوە و رایدەگەیەنێت: زیاتر لە 11 ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق( سۆمۆ)، مانگی حوزەیران، 101 ملیۆن و 191 هەزار و 236 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە 97 ملیۆن و 980 هەزار و 589 بەرمیلی لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووە، هەروەها دوو ملیۆن و 910 هەزار و 887  بەرمیل نەوتیش لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە لە رێگەی  بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەکراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند، نرخی هەر بەمیلێک نەوت بە 112 دۆلار و 2 سەنت فرۆشراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، 35 کۆمپانیای جیهانی، لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرە و خور لەسەر کەنداو و جەیهانی تورکیاوە، نەوتی عێراقیان بارکردووە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، عێراق مانگانە بڕێکی زۆر داهاتی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەکەوێت مانگی ئایاریش بە هەمانشێوە مانگی حوزەیران داهاتی فرۆشتنی نەوت زیاتر لە 11 ملیار دۆلار هەبووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه