Kurdistan Press - ساڵح محەممەد عێراقی : خۆپیشاندانەكەی دوێنێ گوێ راكێشان بوو و سبەینێش شۆڕشێكی چاكسازییە ساڵح محەممەد عێراقی : خۆپیشاندانەكەی دوێنێ گوێ راكێشان بوو و سبەینێش شۆڕشێكی چاكسازییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ساڵح محەممەد عێراقی : خۆپیشاندانەكەی دوێنێ گوێ راكێشان بوو و سبەینێش شۆڕشێكی چاكسازییە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح محەممەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر، پۆستێكی نوێی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوكردەوە و لە كۆمێنتێكدا بەناوی موقتەدا سەدر دەڵێت : خۆپیشاندانەكەی دوێنێ گوێ راكێشان بوو و سبەینێش شۆڕشێكی چاكسازییە.
هەروەها گوتیشی : دواین دەستێوەردانی (جەنابی) كە مەبەستی سەدرە، سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان ئەوەیە ئەگەر گەندەڵەكان بەردەوام بن لە سەرسەختی و گەندەڵی و نادادپەروەری و ژێردەستەیی و ڕق و كینە لە نیشتمان. ئەوا گەل بەو دیسپلینە شایەنی ئەوەن سەركردە بن و بڕیار لەسەر چارەنووسیان بدەن.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ بە سەدان خۆپیشاندەر لە دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق ،چوونە نێو ناوچەی سەوزی بەغداو هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه