Kurdistan Press - سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەکان و حکوومەت كۆده‌بێتەوە سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەکان و حکوومەت كۆده‌بێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەکان و حکوومەت كۆده‌بێتەوە

 ڕاوێژکارێکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەک ئامادەکراوە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەت و لایەنەکان پێکەوە کۆببنەوە، ئەمەش لە بارەی چەندین خاڵ دەبێت، لەوانە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، چونکە بڕیارەکان بەکرداری ھەرێم جێبەجێی ناکات و ئەو پرسەش تەنھا پەیوەست نیە بە ھەرێمی کوردستان بەڵکو پەیوەستە بە چەندین وڵاتی دیکەی جیھانیش، بۆیە ھەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بەگفتووگۆ ھەرچی کێشەیەک ھەیە چارەسەر بکرێت.

زیرەک کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆژەیەک ئامادەکراوە بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکوومەت لەگەڵ لایەنەکان لەماوەیەکی نزیکدا، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە زۆر گرنگە، چونکە ئەوانەی حکوومەتیان پێکھێناوە و لە پەرلەمان کورسیان ھەیە حیزبەکانن، بۆیە ئەو کۆبوونەوەیە گرنگی زۆری ھەیە".

ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕوونیشی کردەوە: "لەو کۆبوونەوەیە کۆمەڵێک خاڵ باس دەکرێن، لەوانە پەیوەندی ھەرێم و بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و ھەندێک خاڵی دیکەش، کە پێویستیان بەوە ھەیە گفتووگۆی لەسەر بکرێت".

زیرەک کەمال، ئاماژە بەوەش دەکات: "لە بواری کرداری بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ ناکرێن، چونکە وڵاتانی جیھانیش لەناو پڕۆژەکەدا ھەن و قورسە جێبەجێ بکرێت، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە لە ڕێگەی گفتووگۆ، ھاوکات نیەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە بە جۆرێک چارەسەر بکرێت، کە لە بەرژەوەندی ھەردوولا بێت، بۆیە سەرۆکایەتی ھەرێم مافی خۆیەتی دانیشتن ناوە ناوە لەگەڵ لایەنەکان بکات، ھەر بۆیەش ئێستا دەیەوێت لەگەڵ لایەنەکان کۆبێتەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه