بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو خستەڕوو کە تێیدا هاتووە "ئه‌مشه‌و هەینی ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان هه‌ورى ته‌واو بۆ نيمچه‌هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاويیه‌كان كه‌مێک نمه‌باران و هه‌وره‌تريشقه‌يه‌كى سووک ده‌بێت."
ئەوەشی خستەڕوو کە "له سه‌نته‌رى شاره‌كانيش ئه‌گه‌رى دڵۆپه باران هه‌يه و خێرايى با له سنوورى هه‌ولێر و سلێمانى گه‌رميان چالاک ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز به‌رده‌وامى ده‌بێت له ناوچه‌كانى گه‌رميان تۆز و خۆڵ زياتر ده‌بێت."
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەدا کە ماوه‌ى 12 كاژمێرى ڕابردوو 0.4 ملم باران له ئامێدى و 0.8 ملم باران له كانى ماسى باريوه.
کەشناسی مه‌وداى بينينى ئاسۆيى ئەمشەوی هه‌ندێک له ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستانی خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-
هه‌ولێر 4 کیلۆمەتر
پيرمام 7 کیلۆمەتر
سلێمانى 6 کیلۆمەتر
چه‌مچه‌ماڵ 6 کیلۆمەتر
دهۆك 6 کیلۆمەتر
زاخۆ 5 کیلۆمەتر
كەركووک 5 کیلۆمەتر
خوورماتوو 500 مەتر
وەڵام بدەوه