بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە 1 تاوەکو 2 پلە دادەبەزی، لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با.
ڕاشیگەیاند: خێرایى با 10 - 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باکورى خۆرهەڵات و مەوداى بینین / 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرە بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-
مەیدان: 49
دووکان: 48
خانەقین: 48
کەلار: 47
هەڵەبجە: 46
وەڵام بدەوه