Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە 23ی تەمموز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لە گەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کران. جەخت لە پێویستیی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەدا کە دەرفەت ھەیە بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان و لە نێویاندا ، کێشەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و گاز لە ڕێگەی تەشریعکردنی یاسای نەوت و گازی فیدرالی، کە لە بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان و ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت . 

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئامادەیە بۆ  چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ ، بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه