ئاگادارییەک بۆ پیشکەشکارانی پلەی سەرپەرشتیار پەروەردەیی : ئاگاداری پێشکەشکارانی پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دەکەینەوە کە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە کە دوو فۆڵدەرە یەکێکیان تایبەت بە شوێن و ناوی هۆڵی تاقیکردنەوەی پرۆسەی پلەی سەرپەرشتیاری ئەو پێشکەشکارانەی مافی بەشداری کردنیان هەیە لە تاقیکردنەوەی یەکەم( زانیاری گشتی لە بواری پەروەردە و فێرکردن ) کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2022/8/4 ئەنجام دەدرێت، وە فۆڵدەرەکەی تریان تایبەتە بە ناوی ئەو پیشکەشکارانەی مافی بەشداری کردنیان نیە لە تاقیکردنەوەکە لە بەر ئەو هۆکارانەی بەرامبەر ناوەکانیان نووسراوە . تێبینی /
١-پێویستە بەشداربووان یەکێک لەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن ( ناسنامەی وەزارەت، کارتی نیشتمانی، ناسنامەی باری شارستانی ) .
٢- پێویستە بەشداربووان لایەنی کەم ( ٣٠ تاکو ٤٥) خولەک پێش کاتی دیاری کراو لە هۆڵی تاقیکردنەوەکە لە هەردوو زانکۆی نۆلج و جیهان ئامادەبن.
٣- زانکۆی نۆلج / دەکەوێتە سەرەتای ڕێگای هەولێر - کەرکوک پشت ئاسودە ستی . ٤-زانکۆی جیهان / دەکەوێتە سەر شەقامی (١٠٠) مەتری نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا
https://tinyurl.com/Sarpashtyarn
لیژنەی باڵای پلەی سەرپەرشتیاری لە وەزارەتی پەروەردە 2022/7/27
وەڵام بدەوه