محه‌مه‌د عه‌لی كه پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی عێراقییه ڕایگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌راستی عێراقی گرتۆته‌وه، له ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو كۆتایی دێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام له پارێزگاكانی باشوور شه‌پۆڵه‌كه تا ڕۆژی دووشه‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی، پسپۆره‌كه‌ی بواری كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌بێت.
وەڵام بدەوه