Kurdistan Press - پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 60 مەترى بەسەرکردەوە پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 60 مەترى بەسەرکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 60 مەترى بەسەرکردەوە

نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.8.8، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى وئەندازیار زەردەشت عبدالخالق سرسام بەڕیوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر، پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 60 مەترى بەسەرکردەوە.

پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، کە لە نزیک سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەست پێدەکات تاکو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆ و پێک دێت لە ئاوەڕۆی سندوقی بەپێوانەی (2*2)م دووچاوە بەدرێژی 1200م بە هەموو پێویستی و پاشکۆکانی لە بۆڕی بەتیرەی جیا جیا و چاڵەکانی پشکنین و ئاو وەرگرتن، دەستخۆشى لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد.

جێگەى باسە، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 60 مەترى، بەگوژمەی (2,429,370,000) دوو ملیار و چوار سەد و بیست و نۆ ملیۆن و سێسەد و حەفتا هەزار دینار) لە لایەن کۆمپانیای دازین بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمى کوردستان دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و ماوەى پڕۆژەکەش (270) رۆژە، لەئێستاشدا رێژەی لە 25% جێبەجێکراوە، بەتەواوبوونى پڕۆژەکە دەبێتە بەشێکى گرنگ لەچارەسەری کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لەکاتی لێزمە باران بەتایبەتى لەشەقامی 30مەترى و لەو ناوچە و شەقامانەی کە دێنەوە سەری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه