Kurdistan Press - لە پێناو نەھێشتنی ئاستەنگی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان ھەڵمەتێکی فراوانی شەقامەکانی ھەولێر دەسپێکردووە لە پێناو نەھێشتنی ئاستەنگی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان ھەڵمەتێکی فراوانی شەقامەکانی ھەولێر دەسپێکردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە پێناو نەھێشتنی ئاستەنگی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان ھەڵمەتێکی فراوانی شەقامەکانی ھەولێر دەسپێکردووە

لەپێناو نەهێشتنی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتییان و شوفێران لە شەقام و شۆستەکان، لەسنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سەربە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانی هۆبەی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی بۆ هەڵگرتنی زێدەڕۆیی و تۆمارکردنی چەندین سەرپێچی و دانانی هێڵی سوور و  ئاگادارکردنەوەی دوکاندار و خاوەن کارەکان لەجێ بەجێکردنی ڕێنمایی شارەوانی، هەڵمەتێکی فراوانی ڕێکخستنەوەی شەقامەکانی شار دەستی پێکردووە.
جگە لەپاکرردنەوە و ڕێکخستنەوەی چەند شەقام و شوستەیەک لەم ڕۆژانەشدا شەقامی کۆنە فرۆشانی گەڕەکی هەڤاڵان پاککرایەوە و سەرجەم دوکاندارەکانی ئەم شەقامە پابەندکران بە نەهێشتی ئاستەنگی هاتووچۆی هاوڵاتیان و جەنجاڵی شەقامەکان، ئەوە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕێنماییەکانی شارەوانی و بەکار نەهێنانی موڵکی گشتی.
جێگەی باسە، ڕۆژانە بەشێوەیەکی فراوان لەڕێگەی تیمەکانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی چاودێری چڕی تەواوی شوێنە گشتیی و شەقامەکانی شار دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه